ته‌مووز 17, 2019 08:04 Asia/Tehran
  • لێدوانی گاڵتەجاڕانەی نوێی پۆمپێئۆ؛ ئێران ئامادەی وتووێژە لەبارەی بەرنامە مووشەکییەکەی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکی گاڵتەجاڕانەدا ئیدیعای کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وتووێژ لەبارەی بەرنامە مووشەکییەکەی خۆی ئامادەیی ڕاگەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "مایک پۆمپێئۆ" لەڕەوتی دانیشتنی کابینەی "دۆناڵد ترامپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئیدیعای کرد، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاندووە، ئامادەن سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکیی ئێران دانوستان بکەن.

ئەو ئیدیعایەی پۆمپێئۆ لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار پێیان داگرتووە کە توانای بەرگریی و مووشەکیی ئێران قەت دانوستانی لەسەر ناکرێ و وتووێژ هەڵناگرێ.

ترامپیش لەو دانیشتنەدا لەدرێژەی قسە هەڵیت و پەڵیتەکانیدا وتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆگری ئەوەن لەگەڵ ناوبراودا وتووێژ بکەن.

بەرپرسانی ئەمریکی لەوان دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەو ولاتە لەچەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار ئیدیعایان کردووە، لەهەوڵدان لەگەڵ ئێراندا دانوستان بکەن.

ترامپ و کاربەدەستانی باڵای حکومەتەکەی لەکاتێکدا بەردەوام باسی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکەن کە واشنگتۆن ساڵی ڕابردوو بەشێوەی نایاسایی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە چەندین ساڵ بۆ هاتنەدی دانوستان کرابوو، کشایەوەو گەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند.