ئاب 19, 2019 16:44 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی خەڵکی نیویورک لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە پەرەی توندوتیژیە چەکداریەکان

سەدان کەس لە خەڵکی نیۆیوۆرک لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە پەرەی توندوتیژیە چەکداریەکان لەم شارە کۆبوونەوە.

هەواڵدەری فەرانسە ڕاپۆرتی دا ، خەڵکی نیۆیۆرک ڕۆژی دوشەممە  بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەیەک لە حاڵێکدا کە درۆشم گەلێکیان لە دژی یاسا وڕێسای ئازادی هەڵگرتنی چەک هەڵئەدا، لە یاسادانەرانی ئەمریکایی داوایان کرد پیداچوونەوە بکەن بەسەر ئەو یاسایانە وبە زیاد کردنی بڕگەی سەخت ودژوار ، چاکسازیان تیدا بکەن. ناڕازیان هەروەها لە دەوڵەتی فیدراڵ داوایان کرد هەرچی خیراتر پێشینەی سزای کڕێارانی چەک لێک بدەنەوە. ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایانە ، بە دەسپێشخەری گروپی " دایکانی نەیاری توندوتیژیە چەکداریەکان " بەڕێووە چوو. ناڕازیان هەروەهو لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا داوایان کرد سێ گەڵاڵەی هەڵپەسیردراو لەمەڕ هەڵگرتنی چەک وتوند وتیژی چەکدارانە هەرچی خیراتر پەسەن بکەن . ڕوداوە چەکداریە خوێناویەکانی ئەم دواییە لە ئیالەتەکانی ئەمریکا کە ژمارەیەک کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە ، بووە بەهۆوو ناڕەزایەتی بە یاساوڕێسای هەڵگرتنی چەک لەم وڵاتە فرەتر لە جاران بێتە ئاراوە باسی لەسەر بکرێت. لە یەکێ لەم تەقەکردنانەدا کە سێهەمی ئۆت لە شاری " ئال پاسو" لە ئیالەتی تیگزاس ڕووی دا ، گەنجێکی ٢١ ساڵە بە چوون بۆ ناو ناوەندێکی شت کڕین تەقەی کرد لە خەڵک کە بەهۆیەوە ٢٢ کەس کوژران و٢٤کەسیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ