ئه‌یلوول 15, 2019 17:11 Asia/Tehran
  • دەسرێژ و تەقەکردنە مەرگهێنەرەکان لە ئەمریکا دا

ناوەندی تۆمارکردنەوەی ئاماری تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکا باسی لە کوژرانی ١٧ کەس کرد بە هۆی تەقەکردن لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەم وڵاتە دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤەزیۆن، ناوەندی تۆمارکردنەوەی ئاماری تووند وتیژییە چەکدارانەکان لە ئەمریکا رۆژی شەممە ڕایگەیاند،٥٩ حآڵەتی تەقەکردن لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لەویلایەتە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا دا رووی داوە وبە هۆیانەوە لانیکەم ١٧ کەس کوژراون و٤٢ کەسیش بریندار بوون.

زۆرتری ئەم تەقەکردنانە لە ویلایەتەکانی ڤاشنگتۆن،کالیفورنیا، ئۆهایۆ،دێلاوار ڕوویان داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان،لە ٤٨ کاژێری ڕابردوو،١٧٣ حآڵەتی تەقەکردن لە ویلایەتە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا ڕاپۆرت دراوە کەلە ئاکامیان دا ٤٩ کەس کوژراون و ١١٣ کەس برینداربوون. لە ساڵ دا هەزاران کەس بە هۆی تەقەکردن بەچەک لەناوچە جۆر بە جۆرەکانی ئەمریکا دەکوژرێن و یان بریندار دەبن. سەرەڕای ئەمەیش، بە هۆی دەستەڵاتی لۆبی چەک، تا بە ئێستا هیچکام لە دەوڵەتەکانی ئەمریکا لەبارەی بەرتەسک کردنەوەی فڕۆشتنی چەک لەم وڵاتە هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.

سەرپەیڤ