تشرینی یه‌که‌م 14, 2019 16:48 Asia/Tehran
  • ناتۆ پەلاماری تورکیا بۆسەر باکوری سوریای شەرمەزار کرد

یەنس ستۆلتینبێرگ سکرتێرى گشتى ناتۆ، رایدەگەیەنێت: بەردەوامبونى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا مەترسییەکان لەو هەرێمە بەرزتر دەکاتەوە.

بەپێی راپورتی ماڵپەڕی (سبەی):سکرتێری گشتی ناتۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بارودۆخێکى زۆر ناهەموار و ناجێگیر لە سوریا سەریهەڵداوە، مرۆڤەکان ئازار دەچێژن، لەوبارەیەوە ئێمە زۆر نیگەرانین. ناوبراو وتیشی :"ناتۆ بە توندى ئیدانەى ئەو هێرشانەى تورکیا دەکات بۆ سەر هێزەکانى سوریاى دیموکرات لە سوریا لە کاتێکدا تورکیا خۆى ئەندامە لەو رێکخراوەدا". پیشتریش ستۆلتینبێرگ رایگەیاندبوو؛ هەسەدە پێشتر لەگەڵ هێزەکانى ئەمەریکادا لە دژى داعش جەنگاون، بۆیە پێویستە ئەوەمان لەیاد بێت کە هەمیشە  پێویستە بەردەوام بین لە پاڵپشتیکردنى یەکتر لە وەستان لە دژى دوژمنە هاوبەشەکانمان کە داعشە. ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە کە لە رۆژی نۆی ئەم مانگەوە، تورکیا کە وڵاتێکی ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)یە هێرشەکانی بۆ سەر باکوری سوریا دەستپێکردوە و بەبەردەوامی لە ئاسمان و زەمیینەوە بۆمبارانی شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی و کۆبانێ و قامیشلۆ و دێرک دەکات.