تشرینی یه‌که‌م 19, 2019 16:34 Asia/Tehran
  • لەئەنجامی شکانی بەنداوێک لە سیبری ڕووسیا، ١٣ کەس گیانیان لەدەست دا

داڕمان و شکانی بەنداوێک لەناوچەی سیبریی ڕووسیا، ١٣ کەسی کردە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆری ڕووسیا٢٤، بەنداوی گوندی "شتینکینۆ"ی ناوچەی "کوراگینۆ" سەر بە پارێزگای "کراسنویارسک" لە سیبریی ڕووسیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەبەر کۆن بوونی داڕماو حەڤدە کەسی دیکە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە بێ سەروشوێن بوون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، بەهۆی داڕمانی ئەو بەنداوە، شوێنی تایبەتی هەڵێنجانی زێڕ، سەرئاوبوو و دوو بەشی ناوخۆی گشتی لەو گوندە کەوتنەژێر ئاو.

ئێستا ٢٧٠ کەس بە پەنجا ئامێر خەریکی یارمەتی گەیاندن بە لێقەوماوانن.

سەرپەیڤ