داکۆکیی ڕووسیا لە یەکپارچەیی خاکی سووریا
تشرینی یهکهم 19, 2019 17:03 Asia/Tehran
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا داکۆکی کرد لە یەکپارچەیی خاکی سووریا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئینتەرفەکس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمرۆ شەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دابینکرانی ئاسایشی سوریا لەلایەن حکومەتی دەمشق و پێویستیی هەنگاونان بۆ دەستەبەرکرانی ئاسایش لە باکوری ئەو وڵاتە لەچاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ شاندی ڕووسی، خرایەبەر سەرنج.
"بەشار ئەسەد"یش بەپێی ڕاپۆرەکان، لەدیدار لەگەڵ شاندی ڕووسیدا پێی داگرت: هەموو هێزە ئەمریکی و تورکییەکان، دەسدرێژکارو داگیرکەرن و دەبێ لەسوریا بچنەدەر.
ڕووسیا بەرلەوەش پێی داگرتبوو، دابینکرانی ئاسایش لەڕێی سپاردنی کۆنترۆڵی سنوری تورکیاو سوریا بە حکومەتی دەمشق مومکین دەبێ.