تشرینی یه‌که‌م 31, 2019 18:34 Asia/Tehran
  • ناتۆ: ڕووسیا دەبێ لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا بکشێتەوە

سکرتێری گشتی ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکووری ناتۆ ڕۆژێک دوای پاشەکشەی لەشکەرییانی کییەف و نەیارانی دەوڵەتی ڕۆژئاواخوازی ئۆکراینا لە رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە،لەڕووسیا داوایکرد،هێزەکانی خۆی لەم ناوچەیە بباتە دەرەوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری  ڕادیۆ وتەلەڤەزیۆن؛ "یەنس ئێستۆلتێنبێرگ" ڕۆژی چوارشەممە لە شاری "ئۆدێسا" لە باشووری ئۆکراین گوتی: ڕووسیا لەمەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکانی ئاشتی مینسک بەرپرسایەتی تایبەتیان هەیە.

کێیەف و ڕۆژئاوا، ڕووسیا تۆمەتبار دەکەن بۆ نەیارانی دەوڵەتی ئۆکراینا چەک دابین دەکات و لەشکەرییانی لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا  کەباسی لە دەستپێکرانیی تێکهەڵچوونەکان لەوێدا نزیک بە ١٣ هەزار کەس کوژراون، سەقامگیر کردووە. مۆسکۆ بە تووندی هەرچەشنە خۆوەردانی سەربازی لە ئۆکراین ڕەتدەکاتەوە.

ئۆکراینا لە ئاپریلی ٢٠١٤ ەوە شانۆی تێکهەڵچوونی دەوڵەتی و نەیاران لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی"لوهانسک" و"دونتێسک" دوابە دوای کودەتای ڕۆژئاواخوازان لە دژی دەوڵەتی ئەو سەردەمەیە. لایەنە دژبەرەکان(نەیاران و دەوڵەتی ئۆکراینا) بۆ چارەسەری ئاشتیانەی کێشە لەم ناوچەیە، سێپتەمبەری ٢٠١٤ ڕێککەوتننامەی ئاگر بەڕ لە مینیسکیان ئیمزا کرد.

فیڤرییەی ٢٠١٥یش نوێنەرانیک لە ئۆکراینا، ڕووسیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕێککەوتننامەی تازەی "مینیسک ٢"ـیان ئیمزا کردووە کە ئەم رێککەوتنە بەجاران لەلایەن لایەنە دژبەرەکانەوە بنپێکراوە.

سەرپەیڤ