کانونی یه‌که‌م 06, 2019 15:01 Asia/Tehran
  • رێککەوتنی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی بۆ کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت

وەزیرانی وڵاتانی بنێری نەوت ( ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی ( ئۆپێک پڵاس) لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزیرانی وڵاتانی بنێری نەوت و وڵاتانی نائەندامی( ئۆپێک پڵاس) سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دوای نزیکەی 6 کاژێر بۆ وتووێژ لەسەر کەمکردنەوەی 497 هەزار بەرمیل زیاتر لە رێککەوتنی دابەزاندنی بەرهەمی پێشوو ، یانی بە گشتی کەمکردنەوەی یەک میلۆن و 700 هەزار برمیل لە رۆژدا رێککەوتن .

 سکرتاریەتی ئۆپێک بڕیارە ئەمڕۆ هەینی وردەکاریەکانی ئەم رێککەوتنە بڵاوکاتەوە .

 ئەندامانی ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بنێری نەوتی غەییرئۆپێک ناسراو بە ئۆپێک پڵاس سەرەتای ئەم ساڵ 2019 رێککەوتن بۆ بەدیهنێانی هاوسەنگیی لە بازاڕ ، کۆی بەرهەمهێنانی خۆیان یەک میلون و 200 هەزار بەرمیل لە رۆژدا دابەزێنن .