وتووێژی تەلەفوونی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ڕووسیا سەبارەت بە سووریا
وەزیرانی دەرەوی ڕووسیا و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا ڕەوتی بارودۆخ لە سووریا و بارودوخی گشتیی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقایان لێکدایەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئینترفەکس وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند وتووێژی تەلەفوونی سێرگێیی لاوروف و مەولوود چاوش ئوغڵۆ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و تورکیا ڕۆژی شەمە و چەن ڕۆژ دوای وتووێژی تەلەفوونی سەرۆک کۆماری بووە. ولادیمیر پووتین و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا چوارشەمە 11 سێپتامبر سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی سووریا و هەروەها ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا وتووێژیان کرد لە هەمان حاڵدا ئێلکساندر گروشکو جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند دۆخی لیبییش لە ناوەندی وتووێژەکانی نێوان مسکو و ئانکارا دایە . سەرۆک کۆماری تورکیا دووشەمەی ڕابردوو وتی : وڵاتەکەی ئامادەیە تا لە کاتی داخوازی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبی بۆ ئەو وڵاتە هێزی سەربازی بنێرێت . ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە وتەی دیپلوماتەکان و بەرپرسانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانی لیبی ژنڕاڵ خەلیفە حەفتەر فەرماندەری هێزەکانی ناسراو بە ئەرتەشی نیشتمانی لیبی کە نەیاری تورکیان کەڵک وەردەگرن لە پشتگری ڕووسیا .