کانونی یه‌که‌م 15, 2019 08:31 Asia/Tehran
  • ڕاگیرانی شەڕی بازرگانی لەنێوان چین و ئەمریکا

ئەمریکاو چین بە ڕاگەیاندنی قۆناغی یەکەمی گرێبەستی بازرگانی، شەڕی ئابووریی نێوان دوو وڵاتیان ڕاگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، بە پێی ڕێککەوتنێک کە ڕۆژی هەینی لەنێوان واشێنگتۆن و پیکەن کرا، ئەمریکا نرخنامەی سەر هێندێک لە کاڵاکانی هاوردەی چینی کەم کردەوەو نرخنامەی تازەکان کە بڕیار وا بوو لە 15ی دیسامبەرەوە جێبەجێ بکرێت، هەڵدەوەشێنێتەوە.

ڕابێرت لایتهایزێر دانوستانکاری باڵای بازرگانیی ئەمریکا لەم بارەیەوە وتوویەتی: پیکەنیش بەڵێنی ئەوی داوە کە لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا کڕینی کاڵاو خزمەتگوزاری لە ئەمریکا پەرە پێ بدات.

داناڵد ترەمپی سەرۆکی کۆماری ئەمریکا ڕێککەوتن لەگەڵ چینی وەک قۆناغی یەکەمی گرێبەستی بازرگانیی نێوان دوو وڵات لێک دایەوەو بانگەشەی کرد کە گوایە چین لە بارەی گۆڕینی زۆرێک لە داڕشتەکان و کڕینی بەرهەمی کشت و کاڵی و وزەو کاڵای وەبەرهاتووی ئەمریکا بەڵێنمەند بووە.

ترەمپ وتیشی: چین پەنجا ملیارد دۆلار بەرهەمی کشت و کاڵ لە ئەمریکا دەکڕێت.

کاربەدەستانی چینی گەرچی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکایان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام هیچ وردیاتێکیان لە بارەی کڕینی کاڵاو شت ومەکی ئەمریکی باس نەکردووە.

ڕێککەوتنی واشێنگتۆن و پیکەن لە نێوخۆی ئەمریکادا لەگەڵ ڕەخنەی زۆردا بەرەوڕوو بووەتەوەو سێناتۆر کریس مۆرفی ئەم ڕێککەوتنەی بە کارەساتبار زانیوە.

شەڕی بازرگانیی ئەمریکاو چین لەپاش بڕیارەکەی ترەمپ لە شەشەمی ژوئیەی 2018 لە بارەی داسەپاندنی نرخنامەی 34 ملیارد دۆلاری بەسەر کاڵاو شت و مەکی چین دەستی پێ کرا.

سەرپەیڤ