کانونی یه‌که‌م 25, 2019 12:10 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی تورکیاو ڕووسیا لە بارەی لیبییەوە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لەپاش ڕاوێژی دیپلۆماسیانەی ئەم وڵاتە لەگەڵ شاندەکەی ئانکارا لەمەڕ ئاڵوگۆڕەکانی لیبی ڕایگەیاند: ئەم وتووێژانە بەردەوام دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ھەواڵدەریی ڕووسیا ئەلیەوم، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: مۆسکۆو ئانکارا لە بارەی پێویستیی بەردەوام کرانی وتووێژەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی لیبی، ڕێککەوتوون.

بەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا  لەپاش کۆتایی ھاتنی ڕاوێژی کۆڕە دیپلۆماسییەکانی ڕووسیاو تورکیا لە مۆسکۆ بڵاو بووەتەوە.

پێشەکیی ھاوپەیوەند بە دیدارودانوستانی «ڤلادیمیر پوتین» و «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لە ئەستەمۆڵ کە بڕیار وایە ھەشتەمی ژانویە ئەنجام بگرێت، لەو بابەتانەی دیکەی دانوستانەکانی نێوان شاندە ناردراوەکەی ئانکاراو دیپلۆماتەکانی ڕووسیا لە مۆسکۆن.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ھەینیی ڕابردوو وشداریی دابوو مە دەستوەردانی دەرەکی لە لیبی تەنیا ڕەوشتەکە ئاڵۆزتر دەکات.

مۆسکۆ ھەنگاوەکانی تورکیا لەمەڕ ڕەوانە کردنی ھێز بۆ یارمەتی دانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لیبی بە جێگای پرسیار، مەترسیدارو ورووژێنەر دەزانێت.

سەرپەیڤ