کانونی یه‌که‌م 28, 2019 15:39 Asia/Tehran
  • ڕەخنە وگازەندەی ڕووسیا لە کردەوە دەسوەردەرانەکانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژەدان بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنە گرینگە نێودەوڵەتیەکان پیداگری کرد، هێڵی بووری " نورد ستریم ٢" هیچ پێوەندیەکی بە ئەمریکاوە نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری نووستی ، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزاڕەتخانەی ڕووسیا وتی: ئەگەری هێڵی بووری نورد ستریم ٢ لە خاکی ئەمریکا تێدەپەڕی، قسە لەبارەی دەسوەردانی واشنتۆن لەم بارەوە جیی قەبوڵ بوو، بەڵام ئەم گەڵاڵەیە بە شێوەی گشتیی مژارێکی ئوروپاییە وهیچ پێوەندیەکی بە ئەمریکاوە نیە. ئەم هێڵە بووریە تەنیا بۆ وڵاتانێک کە لە باری ماڵیی وجوگرافیایی تیدا دەخیلن هاوپێوەند دەبێت. ئەمریکا بۆ بایکۆتی کۆمپانیەکانی هاوپێوەند بە پڕۆژەی نورد ستریم ٢ بڕیاری داوە. دوای بڕیاری ئەم دواییەی واشنتۆن دەمەقڕە ومشت ومڕی زۆر دژوار وڕۆژ بۆ ڕۆژی نێوان کاربەدەستانی ئەمریکایی وئاڵمانیایی ئەنجام بووە . ئەم هێڵە بووریە گازە دابین کەری بەشێکی گەورە لە پیداویستی ئوروپاییەکان بە تایبەت ئاڵمانیەکانە. "دێمیتری مدودێف " سەرۆک وەزیرانی  ڕووسیایش فەرمانی تایبەت بۆ لێکدانەوەی گەڵاڵەکانی بەربەرەکانێ لەگەڵ بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی پڕۆژەی " نورد ستریم ٢"ی دەرکرد.

سەرپەیڤ