کانونی دوھەم 04, 2020 13:21 Asia/Tehran
  • کردەی دڕندانەی ترامپ بۆ خۆدزینەوە لە لێپێچینەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە سەروتاری خۆیدا نووسی؛ فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ترۆری فەرماندەری پلەبەرزی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەئامانجی خۆدزینەوە لە لێپێچینەوە بووە.

ماڵپەڕی رۆژنامەی ئەمریکیی نیۆیۆرک تایمز لە سەروتاری خۆیدا لەژێر ناوی "کایە گۆڕاوە" نووسی: لەکاتێکدا کە "دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا چاوەڕوانی بەڕێوەچوونی کۆڕی ئەنجومەنی سێنا(پیران) ـە بۆ لێپێچینەوەی، فەرمانی ناوبراو بۆ ترۆری سەردار سولەیمانی، پرسیاری زۆر ناخۆش لەبارەی خولیای ترامپ دێتەئاراوە.

رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز دەنووسێ ؛ بەسەرنجدان بە پێشینەی ترامپ لە درۆ کوتندا، درۆ و دەلەسەی زیاتری، لێپێچینەوەی ناوبراو بەتۆمەتی کەڵک وەرگرتنی نارەوا لە دەسەڵات و پێشینەی لەبڕیاردانی ساتەوەختی بۆ سیاسەتی دەرەکی کە پلەوپێگەکەی لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا لاواز کردووە، بەرپرسانی کۆشکی سپی دەبێ ڕوونکردنەوەی زیاتر بخەنە بەردەست.

رۆژنامەی ئەمریکیی لۆس ئەنجلێش تایمزیش لەڕاپۆرێکدا نووسی؛ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا پێی وانەبوو، دۆناڵد ترامپ ڕەزامەندیی دەرببڕێ لەگەڵ ترۆرکرانی قاسم سولەیمانی .

لەو ڕاپۆرەدا  هاتووە؛ ترامپ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو، کرانە ئامانجی سەردار سولەیمانی لەنێو بژارە جیاجیادا هەڵبژارد و ئەو بڕیارە بەهاندانی ژمارێک لە ڕاوێژکارانی توندڕەو گیرا.

سەرپەیڤ