کانونی دوھەم 09, 2020 11:12 Asia/Tehran
  • ترس وتۆقان و پاشەکشەی ترەمپ لەهەلیت وپەلیت بێژییەکانی

کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڕەوت لەگەڵ وادەی خۆی بۆ تۆڵەسەندنەوەی گورچکبڕ لەئەمریکا بە هۆی ترۆری ناجوامێرانەی شەهیدسەردار سولەیمانی و هاوڕێیانی شەهیدی لەبەغدا، دوو پێگەی سەربازی عەین ئەلسەد و هەولێر لە عێراقی دایە بەر پەلامارەکانی مووشەکی خۆی.سەرەڕای هەرەشەکانی واشنگتۆن لەمەڕ کاردانەوەی چەند بەرابەر لە حاند هەر کردەوەیەکی ئێران، ترسی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە پاشەکشەکردنی لە هەڵوێستی ڕابردووی ئاشکرابوو.

دوای چەواشەکاری دەرونی کۆشکی سپی و وادەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ گوتاردانی گرنگ لەبارەی پەلامارە سەربازییەکەی ئێران، دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە ٨ـی ژەنڤییە لە گوتاردانەکەی دا لە لێدوانەکەی دا تەنیا بانگەشەکانی پێشووتری لەبارەی ئێران دووپات کردەوەو وادەی بایکۆتی تازەی داوە لە دژی ئێران دا.خالی گرنگ کاردانەوەی ترەمپە لە حاند پەلامارەکانی مووشەکی تۆڵەئەستێنانەی ئێران.

ترەمپ لە کاردانەوە بە پەلاماری مووشەکی ئێران بۆ سەر پێگەسەربازییەکانیی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ دووپاتکردنەوەی بانگەشەکانیی دژە ئێرانی خۆی هەوڵی داوە ئەم کردەوەی ئێران بە بێ بایخ نیشان بدات و ئیدعای کرد: هیچ ئەمریکاییەک زەبرێ وێنەکەوتووە و تەنیا خەسارێکی کەم دراوە لە پێگەسەربازییەکانی ئەمریکا.

ئیدعای ترەمپ لە حاڵێکدایە کە سەرچاوە خۆجێیەکان ڕاپۆرتیان داوە پەلاماری مووشەکی سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بۆ سەر ئەم پێگەیانە،زەرەرو زیانی گیانی و دراوی قوورسی لێکەوتۆتەوە.کاربەدەستێکی ئاگادارلە سپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی باسی لە کوژرانیی لانیکەم ٨٠ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی نزیک ٢٠٠ کەس لەوانی کردووە لەئاکامی ئەم پەلامارە دا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە گوتاردانی ڕۆژی چوارشەممەی نیشانی دا بانگەشەکانی تەنیا قسەی هەلیت و پەلیت بووەوجەرگ وبوێری  بەرەو ڕووبوونەوەی سەربازی بەربڵاو لەگەڵ ئێرانی نییە. وێرای ئەمەی ڕەخنە وگازندەی تووند لە ستراتژیای شەڕخوازانەی ترەمپ لەناەوەی ئەمریکا پەرەی سەندووە و وشداریی تووند دراوە لەبارەی ئەنجامەکانی خراپی کاردانەوەی ئەمریکا بە تۆڵەسەندنەوەی تووندی ئێران .

"هەری کیزیانس" بەڕێوە بەری مۆتاڵە و تویژینەوەی بەرگریانەی ئەندێشکەدەی ئەمریکایی"ناوەندی قازانجەکانی نیشتمانی لەکەاردانەوە بە پەلامرەکەی بەیانی چوارشەممەی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەمریکاییەکان لە عێراق وشداریان داوە بە دۆناڵدترەمپ ئێران"زلهێزی مووشەکییە".

سەرپەیڤ