کانونی دوھەم 14, 2020 07:41 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەر پێویستی بەڕێ کرانی هێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرەو لیبی

سەرۆک کۆماری تورکیا خوازیاری بەڕێ کرانی هێزەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرەو لیبی بوو بۆ ئەوەی پرسەۆی ئاگربڕ لەم وڵاتە بەردەوام بمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی  ئێران؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ڕۆژی دووشەممە پاش دیدار لەگەڵ جۆزێپە کۆنتێ" سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان دەبێ بۆ بەردەوام بوونی ئاگربڕ و چاوەدێری بە سەر پرۆسەی ئاشتی هێزەکانی ئاشتیپارێز بەڕێ بکات بۆ لیبی.

ئەردوغان هەروەها لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ هەواڵنێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە لەگەڵ پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە دامەزرانی ئاگربڕ لە لیبی گەیشتۆتە تەبایی، وتیشی کە هیوادارین لە ماوەیەکی زۆر کورتدا پەیمانی ئەو ئاگربڕە واژۆ و مۆر بکرێ.

"ڤیلادیمیر پوتین" و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و تورکیا چوارشەممەی ڕابردوو داوایان لە لایەنەکانی شەڕ و پێکدادان لە لیبی کردبوو کە هاوڕێ بن لەگەڵ ئەو ئاگربڕەی بڕیارە لە یەکشەممەی داهاتووە دابمەزرێت.

هێزەکانی حەفتەر کە دەستیان گرتووە بە سەر ڕۆژهەڵاتی لیبی، لە مانگی ئاپریلی ٢٠١٩ـەوە بە پشتیوانیی عەرەبستان، ئیمارات و میسر هەوڵێکی بەربڵاویان دەست پێ کردووە بۆ دەس گرتن بە سەر ترابلۆسی پێتەختی لیبی و ڕووخاندنی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی ئەم وڵاتە.

دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبی بە سەرۆکایەتی "فائیز سیراج" لە ڕێکخراوی نەتەوەکاندا بە ڕەسمییەت ناسراوە.

سەرپەیڤ