کانونی دوھەم 22, 2020 14:08 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی یەکەم کۆبوونەوەی دادگەی لێپێچینەوەی ترەمپ لە ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا

یەکەم کۆبوونەوەی دادگەی لێپێچینەوەی «داناڵدترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کاتژمێر ١٢ی ٣٠ خولەکی ڕۆژی سێ شەممە بەکاتی خۆجێیی و ٢١ و ٣٠ خولەک بەکاتی تاران لە ئەنجومەنی سێنای ئەو وڵاتە دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا،«داناڵدترەمپ» سێھەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە لێپێچینەوەی لێ دەکرێت.

پێنج شەممەی ڕابردوو بڕگەکانی تۆمەتەکانی دۆسیەی لێپێچینەوەی «داناڵدترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھۆڵی سێنا لە لایەن «ئادام شیف» سەرپەرشتی گروپی بەرپرسانی لێپێچینەوەکەی ترەمپ خوێندرایەوە.

 ئەنجومەنی سێنای ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە گەڵاڵەی ناردنی دۆسیەی لێپێچینەوە لە «داناڵدترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەنجومەنی سێنای پەسەند کردبوو. ئەم گەڵاڵەیە بە ٢٢٨ دەنگی تەبا لە بەرامبەر ١٩٣ دەنگی ناتەبا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەند کرا.

چەند کاژێرێک بەرلە پەسەند کرانی گەڵاڵەی ناردنی دۆسیەی لێپێچینەوە لە «داناڵدترەمپ» بۆ ئەنجومەنی سێناش، نانسی پلوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، حەوت کەس لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتی وەکو بەرپرسانی لێپێچینەوە لە ترەمپ ناساند. ئەم حەوت کەسە بڕێوەبەرانی ڕەوتی لێپێچینەوە لە ترەمپن لە کۆنگرێس دا.

ترەمپ لەم ڕۆژانەدا گیرۆدەی ڕیسوایی و ئابڕوچوونێکە بە ناوی «ئۆکرانیا گەیت». ھۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کەسێکی نەناسراو ڕایگەیاندووە کە ترەمپ لە کۆتایی مانگی ژوئیە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ«ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» ھاوتای ئۆکرانیایی خۆی داوای لێکردووە ھەتا زانیاریگەلێکی بداتێ کەبتوانێ جێ و شوێنی «جۆ بایدێن» کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی٢٠٢٠ی ئەمریکاو لەو خەنیمە سەرەکیانەی پێ جێلەق کات. وەک باسی دەکرێت ترەمپ بەخشینی بارەبووی ئەمریکا بە ئۆکرانیای مەرجدار کردووە بە لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەو گەندەڵییەی کە گوایە بایدێن و کوڕەکەی کە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆمپانیایەکی ئۆکراینیە، تێوەی گلاون. لەپاش ئەم ڕیسواییە، ڕەوتی لێکۆڵینەوە لە بارەی لێپێچینەوەلە داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فەرمانی «نانسی پلوسی» سەرۆکی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە دەستی پێ کرا.