گۆڕانی هەڵکەوتی سەربازیی ئەمریکا لە سەر ئاستی جیهانیی
وەزیری بەرگریی ئەمریکا باسی ئامادەیی وڵاتەکەی کرد بۆ گۆڕینی هەڵکەوتی لەشکەریانی ئەم وڵاتە لعەسەر ئاستی جیهانی .
بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، مارک سپێر وەزیری بەرگریی ئەمریکا رۆژی هەینی بانگەشەی ئەوەیکرد لە مانگی ئوکتوبرەوە ، رێکخستنی هەڵکەوتی لەشکەریانی ئەمریکی لەسەر ئاستی جیهانیی بە ئامانجی چڕبوونەوە لەسەر ئەولەویەتەکانی پەنتاگۆن بۆ وێنە لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا دەسپێدەبێ .
مارک سپێر ، گوتی : ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی "پێداچوونەوەی بەرفراوانی بەرگریی " ئەنجام دەبێ .
هاوکات لە گەڵ پێداچوونەوە بە فەرمانبەریەتیە لەشکەریەکان لە ئەمریکای لاتین ، مارک سپێر بێ ئەوەی کە خشتەی کاتبەندیی تایبەت بخاتەڕوو ، بانگەشەی ئەوەیکرد رێکخستنەوەی لەشکەریان لە مانگی ئوکتوبر دەسپێدەبێ .
ئەم پێداچونەوە لە کاتێکدایە کە سپێر هیوادرە بە ئاڕاستەی بەرزەفتکردنی روسیا و بە تایبەت چین ، هێزی پتر بۆ ئاسیا بنێرێ بەڵام تا ئێستا چڕبوونەوە لەسەر هەڵمەتەکانی بەناو دژی تیرۆریستیی لە وڵاتانی رۆژاوای ئاسیا بە تایبەت عێراق و ئەفغانستان بووە .
لێدوانەکانی وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کاتێکدایە کە خەڵکی عێراق رۆژی هەینی لە خۆپێشاندانێکی میلیۆنی دا خوازیاری چوونەدەری هێزە ئەمرکیەکان لە وڵاتەکەیان بوون .