ئادار 05, 2020 17:51 Asia/Tehran
  • دۆخی ئیدلەبی سووریا تەوەری وتووێژەکانی نێوان سەرۆک کۆماری تورکیاو ھاوتا ڕووسەکەیەتی

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بۆ دیدار لەگەڵ ھاوتا ڕووسەکەی واتە ڤلادیمیر پوتین، بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوت ھەتا ھەردووک لا لە بارەی ڕەوشتی ئاڵۆزی ئیدلەبی سووریا پێکەوە وتووێژ بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی فرانس ٢٤، سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ڕووسیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە مۆسکۆ لە بارەی کەم کرانەوەی ڕادەی ئاڵۆزی لە ئیدلەب کە ھەردووک وڵاتی ھەتا سنووری پێکەوەھەڵشاخان لە سووریادا بردە پێشەوە، باس و وتووێژ دەکەن.

ئەردوغان لە بارەی ئەم سەردانەی وتوویەتی: بەدووی ئەوەدا دەبێت کە پوتین بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ئاگربڕێکی خێرا لە ئیدلەب ڕازی بکات.

کارناسان بە سەرنجدانی ئەو بەرژەوەندییانەی کە ھەردووک وڵاتی تورکیاو ڕووسیا لە سووریا پێ و شوێنی دەگرن، لەو باوەڕەدان کە مسۆگەر کرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە ئیدلەب لە وتووێژی ئەمڕۆی ھەردووک سەرۆک کۆمارەکە لە ئەستەم دەچێت و ئەگەر بێتوو ڕێککەوتنێکیش بکرێت بە تەواوی ڕواڵەتی و فۆڕمالیتە دەبێت.

لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە کە ھەڵمەتی دژی تیرۆریستیی سوپای سووریا بۆ ڕزگار کردنی ئیدلەب دەستی پێ کراوە، تورکیا بەم بانگەشەیەی کە شاڵاوەکانی سوپای سووریا دەبێتە ھۆی ھەڵاتنی خەڵکی سڤیل و ھرووژم بردنیان بۆ تورکیا، ھەوڵ دەدات بە ئامادە بوونی سەربازییانەی لەم ناوچەیەدا ڕێگر بێت لە بەردەم ھەڵمەتی ڕاماڵین و پاکتاوکاریی سوپای سووریا لە ئیدلەب.

ئانکارا بەنیازە سوپای سووریا لە بەردەوام کردنی ھەڵمەتەکانی ڕابگرێت و بەرەو ھێڵانەی کە لە  ساڵی ٢٠١٨ لە سوچیی ڕووسیاکانی ڕێککەوتنی لەسەر کرا، پاشگەز کاتەوە.

ھەواڵدەریی فرانس ٢٤  لە درێژەدا باسی ئەوەی کردووە کە تورکیا لەمێژە پشتگری لە ھێندێک لە تاقمە تیرۆریستەکان لە سووریا دەکات، بەڵام کاری لەپێشینەی لە ئێستادا پاشەکشە پێکردنی ھێزەکانی سووریا لەو ناوچەیەیە کە بڕیار بوو بێت بە ناوچەی کەم ئاڵۆزی.

سەرپەیڤ