ئادار 20, 2020 19:15 Asia/Tehran
  • سێناتۆرێکی ئەمریکی ڕوو لە ترامپ : هاوردەی نەوت لە سعوودیا رابگرە

ئەندامی سێنای ئەمریکا داوای لە سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی کرد هاوردەی نەوت لە عەرەبستانی سعوودیا رابگرێ.

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلعەهد؛ "کێڤین کرەیمر" سێناتۆری کۆماریخواز بەئاماژە بەوەی کە ژمارێک وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوت لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس بۆ تژی کردنی بازاڕ و فەشەل کردنی رەوتی بەرهەم هێنانی نەوتی شیلی ئەمریکا کەڵک وەردەگرن، لە پەیامێکدا داوای لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا کرد هاوردەی نەوت لە عەرەبستان رابگرێ.

کێڤین کریمر وتیشی: ترامپ دەبێ ڕێوشوێنی پێویست و خێرا بۆ پێش گرتن بە بێکاریی ژمارێکی زۆر لە کرێکارانی ئەمریکی بگرێتەبەر.

بڵاوبوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس بوو بەهۆی ئەوەی نرخی نەوت لە مامەڵەکانی رۆژی چوارشەممەی ئەمریکا بگاتە نزمترین ئاستی خۆی لە هەژدە ساڵی رابردوودا.

بەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرێبەستە نەوتیەکان لە دە رۆژی رابردوو زیاتر لە نیوەی بەهای خۆیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ