پێشبینی ده‌کرێت 12 ملیۆن که‌س له ئیتاڵیا تووشی کۆرۆنا ببن
نوێنەری ئیتاڵیا لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت: پێشبینی ده‌کرێت ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئیتالیا بگاتە ١٢ ملیۆن کەس.
وۆڵتەر ریچاردی، نوێنەری ئیتاڵیا لە رێکخراوی تەندروستیی جیھانی و هاوکات جێگری وەزیری تەندروستی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەیەکی ئیتاڵی ھۆشداریدا، کە لەوانەیە لەسەدا ٢٠ی ئیتالییەکان تووشی کۆرۆنا بن.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه ژمارەی دانیشتوانی ئیتالیا ٦٠ ملیۆن کەسە و لەسەدا ٢٠ی دەکاتە ١٢ ملیۆن کەس.
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو لە ئیتالیا ٦٨١ کەی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی مردووانیش به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌و وڵاته گەیشتە ١٥ ھەزار ٣٦٢ کەس.
ژمارەی تووشبووانیش لە ئیتالیا ١٢٤ ھەزار و ٦٣٢ کەسە.
هه ر وه ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێکدا ھەزار و 53 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا له وڵاته‌که‌یان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی گیانیان لەدەستدان لە فەرەنسا گەیشتە 7 ھەزار و 560 کەس.
ھەر لە ماوه‌ی ئه‌و 24 کاتژمێره‌دا، 7 ھەزار 788 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاکه تۆمارکراون. به‌و پێیه‌ش تێکڕا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە فەرەنسا گەیشتە 89 ھەزار و 953 کەس.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه، ته‌نیا لە ئەوروپا ژمارەی ئەو که‌سانه‌ی بەهۆی ئه‌و په‌تایه گیانیان لەدەستداوە ٤٦ ھەزار که‌سی تێپەراندووه.
له ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا رێژه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا له به‌ریتانیا 20% زیادی کردووه، به‌مه‌ش ژماره‌ی کۆی مردووان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له‌و وڵاته سنووری 4 هه‌زار که‌سی بڕ کرد.
له راپۆرتی رۆژانه‌یدا له‌باره‌ی قوربانیانی کۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له دوێنێوه تا ئێستا 708 که‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌که گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی تا ئێستا له‌و وڵاته به‌هۆی کۆرۆناوه مردوون، له 3 هه‌زار و 605 حاڵه‌ته‌وه بۆ 4 هه‌زار و 313 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
هاوکات راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 735 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به کۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمارکراون، به‌مه‌ش سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی تا ئێستا له به‌ریتانیا تووشی په‌تاکه بوونه، ژماره‌یان بۆ 41 هه‌زار و 903 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.