قەرەنتینە کرانی زۆرتر لە پازدە هەزار موسافیر لە تورکیا و پەرەسەندنی تووشبوون بە کرۆنا لە قرقیزستان
وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا وتی زۆرتر لە پازدە هەزار موسافیر کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە، لە حەفتا و هەشت شوێنی مانەوەلە سەرانسەری ئەم وڵاتە، قەرەنتینە کراون.
بەپێی نووسینی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی حورییەت، مێهمێت کاساپ ئوغلو وەزیری وەرزش ولاوانی تورکیا وتی : قەرەنتینەی موسافیرانێک کە گەڕاونەتەوە بۆ تورکیا، هەتا چارەسەرکرانی بەتەواوەتییان، درێژەی دەبێت .
مەولود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیاش وێڕای پێداگری کردن لەسەر ڕەوتی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە ناوچەکانی دیکە، وتی: ئەم کەسانە دەبێ دوو حەوتە لە ژێر چاوەدێری دا بن .
هەرلەم حاڵەدا وەزیری تەندوروستی قرقیزستان ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیەک دا باسی پەرەسەندنی ژوماری نەخۆشانی تووشبوو بە کرۆنا لەم وڵاتە بۆ دووسەت و شازدە کەسی کرد .
سەبرجان عەبدولکەریف ئوف، باسی تۆمار کرانی شەست و نۆ نەخۆشی دیکەی تووشبوو بە کرۆنا لەم وڵاتەی کرد.
عەبدولکەریم ئوف وتیشی ژوماری نەخۆشانی تووشبوو بە کرۆنا لە قرقیزستان دووسەدوشازدە کەسن ،ناوبراو ژوماری کوژراوانی چوار کەس و چاکبووانیان سی و سێ کەس ڕاگەیاند.