May 26, 2020 14:00 Asia/Tehran
  • شاندێکی ئێرانی سەردانی کابۆل دەکات

شاندێکی ئێران بۆ تاوتوێ کردنی ڕووداوی خنکانی کۆچبەرانی ئەفغانی لە چۆمی ھەریرڕود سەردانی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحسین بەھاروەند» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی مافەوانی، «سەیید ڕەسوڵ موسەوی» ھاریکاری وەزیری دەرەوەو نوێنەری سنووروانیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بە مەبەستی  ڕووداوی خنکانی کۆچبەرانی ئەفغانی لە چۆمی ھەریرڕود سەردانی کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان دەکەن.

میدیاکانی ئەفغانستان سەرەتای مانگی مەی بە گێڕانەوە لە کەسانێک کە گوایە بەشێوەیەکی نایاسایی لە پارێزگای ھەراتی ئەفغانستان ئاودیوی خاکی ئێران ببوون و لە چۆمی ھەریرڕود خرابوون، بانگەشەی ئەوەیان کرد بوو کە لە لایەن سنووروانانی ئێرانییەوە ئەشکەنجە کراون و بە ناچاری خۆیانیان ھەڵداوەتە نێو چۆمەکەوە.

لە ئێستادا کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆمەڵێک بەڵگەی پێیە کە ڕوودانی ئاوا دیاردەیەک لە ھەرێمی ژێردەستەڵاتی دا بە درۆ دەخاتەوە.

بە قسەی «سەیید عەبباس موسەوی» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران، لە ڕووی ڕاستییەکان و بە گوێرەی ڕاپۆرتە پشتڕاست کراوەکانی سنووروانیی ئێران، لەو بەروارەو لەوشوێنەی وا باسی دەکرێت ھیچ ڕووداوێک نەقەوماوەو ھیچ جۆرە بەرەوڕوو بوونەوەیەکیش لەنێوان ھێزەکانی ئێران و شارومەندانی ئەفغانی ڕاپۆرت نەدراوە.

سەرپەیڤ