May 26, 2020 19:46 Asia/Tehran
  • دان پیادانان بە  دۆش دامانی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران و ڤەنزۆئیلا

ناوەندی ئاسایشتی «سوفان»ی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە ئەم وڵاتە توانایی ڕێگری کردن لە ھاوکاریی نەوتیی نێوان ئێران و ڤەنزۆئیلای نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ناوەندی ئاسایشتیی سوفان کە بنکەکەی لە نیۆیۆرکە، ئەمڕۆ سێ شەممە وێڕای ئاماژە کردن بە گەییشتنی نەوتبەرەکانی ھەڵگری سوتەمەنیی ئێران بە ھەرێمی دەریایی ڤەنزۆئیلا، نووسی: ئەم ھەنگاوە ئەوەی دەرخست کە ئێران دەتوانێ بە ھێزمەند کردنی ڕاستەوخۆی دەوڵەتێک کە لە بەرنامەی ڕوخاندنی ئەمریکادایە، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە قەڵەمڕەوی خۆی دا تووشی کێشە بکات.

ئەم ناوەندە ئاسایشتییە لە ڕاپۆرتەکەی دا باسی ئەوەی کردووە کە، بارەنەوتەکانی ئێران بەپێچەوانەی سیاسەتی بایکۆتکارانەی ترەمپ و پێشێل کردنی قەدەغەی سات و سەودا لەگەڵ ڤەنزۆئیلایە، کەچی لە بەرامبەردا بژاردەکانی ئەمریکا بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەم  ئالێنگارییە تازەیەی ئێران و ڤەنزۆئیلا بەرتەسکە.

سەرباری ھەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا، پێنج کەشتیی ھەڵگری سووتەمەنیی ئێران بە ناوەکانی «فۆرچوون»، «فارست» ، « فاکسۆن» ، «پێتۆنیا» و «کلاڤێل» ڕەوانەی ڤەنزۆئیلا کراون.

دوابەدوای ھەڕەشەکانی ئەمریکا، ھێزی دەریایی ڤەنزۆئیلا بۆ دڵنیا بوون لەوەی کە نەوتبەرەکانی ئێران بێ ھیچ گرفتێک دەگەنە گوێئاوەکانی ئەم وڵاتە، لە کاتی پەڕینەوەیان لە ناوچەی تایبەتی ئابووریی (EEZ)  پاسەوانییان لێ دەکەن.

نیکۆلاس مادۆرۆ  سەرۆک کۆماری ڤەنزۆئیلا وێڕای ستایش کردنی دەوڵەت و جەماوەری ئێران، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڤەنزۆئیلا تەنیا نییەو ھاوڕێگەلێکی بوێری ھەن کە لە لە تەنیشتی دا ڕاوەستاون.