نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 36،23 دۆلار
ڕۆژی ڕابردوو نرخی نەوتی خاوی برێنت ، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێکی بە 36 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
بەهۆی پێشبنییەکانەوە بۆ دووبارە گەڕانەوەی هاوسەنگی لە بازاڕەکاندا، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی دوێنێ، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێکی بە 36 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
ڕۆژی دووشەممە وەزارەتی وزەی رووسیا رایگەیاندبوو کە پێشبینی دەکات لە دوو مانگی داهاتوودا، دووبارە هاوسەنگی لە نێوان خوازین و دابین لە بازاڕەکانی نەوتی جیهان بەدی بێت.
ئەمەیش لە کاتێکدایە کە، ژمارەیەک وڵات رێوشوێنەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سووک کردووە و دەستیان بە چالاکییە بازرگانی و پیشەسازییەکانیان کردووەتەوە.
لە کاتژمێر 06:052، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ١,٩٨ لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و ھەر بەرمیلێکی بە ٣٦ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ھاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس، بەڕێژەی ٣,٤٠ لەسەدا رووی لە بەرزبوونەوە کرد و گەیشتە ٣٤ دۆلار و ٣٩ سەنت.