ئاب 15, 2020 23:45 Asia/Tehran
  • شکستی ھێنانی ئەمریکا لە پەسەندکردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانیی لە ئەنجوومەنی ئاسایش

بڕیارنامەی پێشنیار کراوی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسیاش بۆ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی ئێران دەنگی نەھێنا .

جیا لە ئەمریکا تەنیا  وڵاتی بچووکی کۆماری دومینیکەن  دەنگی ئەرێی بەم بڕیارنامەیەدا .

ئەم ئەنجامە  کاردانەوی توڕەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بەداوە بوو .

مایک پۆمپئۆ گوتی : کەمتەرخەمیی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ھەنگاوی بەبڕشتانە بۆ بەرگریی لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەڵەتیی پاساوھەڵگر نیە .

ئەنجامی دەنگدانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش نیشانی دا ، تەنانەت ھاوپەیمانان و شەریکانی واشنگتۆتیش ئیددعاکانی حکومەتی تڕەمپ لە بارەی پێوستیی درێژکردنەوەی باکۆتی چەکەمەنیی ئێرانیان قەبوڵ نیە .

دەنگی نا ی چین و روسیاش بەم بڕیارنامەیە پێشانی دا ڕەوتێکی بە ھێز لە سیستمی نێودەوڵەتیدا پێکھاتووە  کە بە توندی لە بەرامبەر ئاکارە نایاسایی و نامەنتقییەکانی واشنتۆندا ڕادەوەستێ .

 

سەرپەیڤ