ئه‌یلوول 22, 2020 20:59 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ئاڵمانیا داوای چاکسازی لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانی کرد

سەرۆکی ئاڵمانیا ھاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی حەفتاوپێنجەمین ساڵگەڕی دامەزرانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ڕێکخراوەیەو ئەندامەکانی بۆ یەکانگیر بوون و چاکسازی بانگێشتن کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی دویچە ولە، ئانگێلا مێرکێڵ سەرۆکی ئاڵمانیا لە لێدوانەکەی خۆی دا لە حەفتاوپێنجەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەروەھا داوای چاکسازی لە ئەنجومەنی ئاسایشتیشی کرد.

سەرۆکی ئاڵمانیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەبێ گەشە بکات ھەتا بتوانێ بەرنگاری ئاڵنگارییەکانی سەدەی بیست و یەک بێتەوە، داوای لە  ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامەکانی کرد ھەتا یەکانگیر بوون و خۆسازدانێکی زیاتر بۆ پێکھێنانی چاکسازی لە خۆیان پیشان بدەن.

دانیشتنەکانی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستی پێکراوە. ئەم کۆبوونەوانە لە بەر تەشەنای ڤایرۆشی کۆرۆنا بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ