ئه‌یلوول 28, 2020 11:31 Asia/Tehran
  • ژمارەی کوژراوانی شەڕی ئەرمینیاو ئازربایجان لەبەرزبوونەوەدایە

‌ لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازربایجان، وەزارەتی بەرگری ئازربایجان ئەم بەیانییە ئاماژەی بۆ کوژرانی ٢١ سەربازی ئەرمینیا کرد، ئەوە لەکاتێکدایە کە دوێنێ ئاماژە بۆ کوژرانی ١٦ سەرباز و مەدەنی لەنێوان هەردوولادا کرا.

 

 وەزارەتی بەرگری ئازربایجان رایگەیاند کە شەش گوندی ژێر دەستی ئەرمینیای لە ناوچەی قەرەباغ کۆنترۆڵکردووە.

 هەرچی وەزارەتی بەرگری ئەرمینیایە داگیرکردنی شەش گوندی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە.

 ئەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چوار کۆپتەر و ١٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٠ تانکی ئازربایجانیان تێکشکاندووە.

 سکرتێری نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنتۆنی گۆترێس داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕی کرد لە ناوچەی قەرەباغ کە لە ٢٠١٦ ناکۆکی لەسەرە لە نێوان هەردوو وڵاتد

سەرپەیڤ