تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 07:41 Asia/Tehran
  • ئازەربایجان و ئەرمەنستان لەسەر ئاگربەس رێککەوتن

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەیانیی شەممە ھەواڵی ڕێککەوتنی کۆماری ئازەربایجان وئەرمەنستان لەسەر ڕاگرتنی تێکھەڵچوونەکان ودامەزرانی ئاگر بڕ لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغی راگەیاند.

 

" سێرگئی لاڤرۆف " بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی ، ئەم ئاگر بڕە لە نێوەشەوی دەهەمی ئۆکتۆبەر دەسپێکراوە.

لاڤرۆڤ دوای کۆبوونەوەی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان ، ئەرمەنستان وڕووسیا لە مسکۆ بە خوێندنەوەی بەیاننامەی هاوبەشی ئەم کۆبوونەوەیە ڕایگەیاند: لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور دەوری نێونجێگەری نێوان کۆماری ئازەربایجان وئەرمەنستان دەگێڕێت وکۆنترۆڵ وچاودێری بەسەر ئاگربەسەکە دەگرێتە دەست .

ئەم ئاگربەسە بە مەبەست وئامانجی مرۆڤ دوستانە لەوان ئاڵووێری یەخسیران، کۆکردنەوەی تەرمی کوژراوان لە ناوچە تێکەڵچووەکان ویارمەتی دان بە کەسانی سیڤێلی زیان دێتوو لەم تێکەڵچوونانە دامەزراوە.

مسکۆ ڕۆژی هەینی میوانداری جڤێنی سێ لایەنەی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئازربایجان ، ئەرمەنستان وڕووسیا بوو.

سەرپەیڤ