تشرینی دووه‌م 12, 2020 02:25 Asia/Tehran
  • دیداری زەریف لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان

وەزیری کاروباری دەخرەوەی ئێران لە سێھەمین سەردانی فەرمیانەی بۆ ئیسلام ئاباد لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوون لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی پاکستان، لەگەڵ «عیمران خان» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دیداری کردو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و پاکستان، پەرە پێ دانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان بەتایبەت بەھێز کردنی ھاتوچۆی سنووری بیروڕایان گۆڕییەوە.

زەریف و عیمران خان لە سەر گرینگایەتیی ھاوکارییەکانی دوو لایەنەی تاران و ئیسلام ئاباد، ھەوڵی ھاوبەش بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاشتیی ناوچەیی لەوانە ھاوکاریی نزیک بۆ یارمەتیدانی دامەزراندنی ئاسایشت لە ئەفغانستان جەختیان کرد.

ھەردووک لا ھەروەھا خوازیاری بەرنگار بوونەوەی ئیسلام ترسێن کردن، یارمەتیی ھاوبەش بۆ چارەسەریی کێشەکانی جیھانی ئیسلام و ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بوون.

سەرپەیڤ