کانونی یه‌که‌م 28, 2020 19:04 Asia/Tehran
  • بێسەروشوێن بوونی ماسیگران بە دوای نوغرۆبوونی گەمیە روسیەکە

بە دوای نوغرۆبوونی گەمیەکی ماسیگرتنی روسی لە باکووری روسیا 17 کەس لە سەرنشینەکانی گەمیەکە بێسەروشوێن بوون .

بە پێی راپۆرتی سپۆتنیک ، وەزارەتی رووداوە نائاساییەکانی روسیا ئەمڕۆ دوشەممە ھەواڵی نوغرۆبوونی گەمیەکی روسی بە ناوی ئۆنێگای لە دەریای بارێنتز نزیک کۆدورگەی نۆڤایا زێملیا لە باکوری روسیا پشتڕاستکردەوە  .

بە وتەی ئەم وەزارەتخانەیە ، 2 کەس لە 19 سەرنشینی گەمیی ئۆنێگا ، رزگاریان بووە . بە پێی لێکدانەوە بەراییەکان ، سەھۆڵبەستنی ئاو ھوکاری ئەم رووداوە بووە . 

سەرپەیڤ