کانونی دوھەم 19, 2017 13:56 Asia/Tehran
  • فەرمانداری و ئەنجومەنی شاری تەلکیفی مووسڵ کەوتنە دەستی هێزەکانی ئێراقی

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی نەینەوا ئێمە هاتین، باسی ئازاد کرانی بینای فەرمانداری و ئەنجومەنی شاری تەلکیفی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم بە گێڕانەوە لە  سومەریە نیووز،  فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی قادمون یان نەینەوا، ڕایگەیاند کە هێزی ئێراقی  لە درێژەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تەلکیف لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ توانیان فەرمانداریی و ئەنجومەنی شار لە دەستی تیرۆریستانی داعشی ئازاد بکەن  .

هێزی هاوبەشی ئێراقی  ئەمڕۆ پێنج شەممە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تەلکیف لە هەژدە کیلومەتری  باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵیان دەست پێ کرد  .

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشڕەوی هێزی ئێراقی لە سێ میحوەر بەرەو شاری تەلگیف دەستپێکرا و ئەم هێزانە توانیان لە دەستپێکی ئۆپراسیۆنەکەیان  پێنج گەرەکی تەلگیف لە بوونی تیرۆریستانی داعشی ئازاد بکەن  .

ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی نەینەوا لە بیست و شەشەمی مانگی ڕەزبەر دەست پێکراوە و لەوکاتەوە تائێستا هێزی ئێراقی لەوان هێزی سوپا ، پۆلیسی فیدرال و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە  سەدان کیلومەتر و دەیان گەڕەکیان لە پارێزگەی نەینەوا لە دەستی تیرۆریستانی داعشی ئازاد کردووە.