ئاب 25, 2019 17:52 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی ئێراق : ئوپراسیونی

سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی : ئوپراسیونی سەرکەوتن بە هۆی بەدی هاتنی هاودەنگی و پەرەی هاوئاهەنگی نێوان هێزە ئاسایشیەکان و حەشدی شەعبی گرینگایەتی زۆری هەیە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فارس عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی  ئێراق  ڕۆژی یەکشەمە بە ئامادە بوون  لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە وتیشی  ئوپراسیونی ئیرادەی سەرکەوتن کوڵەکەی هەموو سەرکەوتنە ئاسایشیەکان لە ئێراقە . عەبدولمەهدی بە وتنی ئەوەی کە  بەڕێوەبردنی  ئوپڕاسیونی ئیرادەی سەرکەوتن دوو ساڵ دوای سەرکەوتن لە هەمبەر داعش  گرینگایەتی زۆری هەیە  هیواداری دەربڕی ئەو ئوپراسیونە بە تڕوریستانی داعشی  ڕێگانادات تا هەمیسان  ڕێکبخرێن . عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕوڵڵا  فەرماندەری ئوپڕاسیونی هاوبەشی ئێراق  ڕۆژی شەمە باسی کرد  لە قوناغی چوارەمی ئوپڕاسیونی  ئیرادەی سەرکەوتن  لە بیاوانەکانی پارێزگای ئەنبار . ئوپراسیونی  ئیرادەی سەرکەوتن  لە 7 ژوئیەی  ڕابردوو  بە ئامانجی پاکتاو کردنی جۆراوجۆری  ئێراق لە بەجێماوانی تڕوڕیستانی داعش دەسپێکراوە و تا ئێستا سێ قوناغ لەو ئوپڕاسیونە بە سەرکەوتنەوە کۆتایی پێ هاتووە .

سەرپەیڤ