ئاناهیتا چوار خه‌ڵاتی شانۆی سه‌رشه‌قامی که‌رکووکی برده‌وه
دوایین شانۆی گرووپی ئاناهیتای سه‌قز چوار خه‌ڵاتی فستیڤاڵی سه‌ر شه‌قامی که‌رکووکی به ده‌ست هێنا.
به پێی پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گرووپی ئاناهیتای سه‌قز به نمایش دانی شانۆی "په‌تاته برژاوه‌کان" توانی چوار خه‌ڵاتی سێهه‌مین خولی فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی سه‌رشه‌قامی که‌رکوک مسۆگه‌ر بکات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، گرووپی ئاناهیتا له‌م فستیڤاڵه‌دا له به‌شه‌کانی باشترین ده‌رهێنان، باشترین ئه‌کته‌ری پیاو و هه‌روه‌ها باشترین ئیده بۆ کاری شانۆی سه‌رشه‌قام خه‌ڵات کران، شانۆی "په‌تاته برژاوه‌کان"، وه‌ک باشترین شانۆی فستیڤاڵه‌که‌ش خه‌ڵات کرا.
ئه‌م شانۆی سه‌ر شه‌قامه کارێکه له ده‌رهێنان و نووسینی هاوڕێ ڕه‌زایی، له‌م شانۆیه‌دا هاوڕێ ڕه‌زایی و ئه‌مین سادقی ڕۆڵ ده‌گێڕن.
زمانی شانۆکه کوردییه و جه‌وێکی شاد و خۆشی هه‌یه، ئه‌م شانۆیه له چوارچێوه‌ی کۆمیکدا نووسراوه و باسی بڕۆکراسیی ئیداره‌کان و بێ‌کاری لاوان ده‌کات، له میانه‌ی شانۆکه‌دا ئه‌کته‌ره‌کان، بینه‌ره‌کان تێکه‌لاوی شانۆکه ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیکه شانۆکه‌ی کۆمیک کردووه، ئه‌گه‌رچی به زمانی کۆمیک ده‌ست ده‌خاته سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.
شایانی باسه که فستیڤاڵی شانۆی سه‌ر شه‌قامی که‌رکووک به به‌شداری چه‌ندین وڵاتی دراوسێی عێراق له چه‌ند ڕۆژی پێشوودا به‌ڕێوه چوو.