ئادار 14, 2017 12:40 Asia/Tehran
  • 
دره‌وشانه‌وه‌ی کۆنگفوتوای کوردستان له‌ ئاستی جیهان

وەرزشوانە کوردەکان لە کێبڕکێیەکانی کۆنگفوتوای نێودەوڵەتی ئازەربایجاندا هەشت نیشانی زێڕ و سێ زیویان بەدەست هێنا و بەم ئه‌نجامه‌ هەڵبژاردەی ئێران پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، هەڵبژاردەی کۆنگفوتوای ئێران لە ئەم کێبڕکێیە نێودەوڵەتیەدا بە ١١ وەرزشوانی کوردەوە بەشداری کرد .

کێبڕکێیەکانی کۆنگ فوتوای نێودەوڵەتی ئازەربایجان لە ٢١ ی ڕەشەممە بە بەشداری وڵاتە جیاجیاکان لە شاری بانکۆک دەستی پێکرد.

لە کۆتایی کێبڕکێیەکاندا کۆنگ فوتواکارە کوردەکان، بیلال ڕوستەمی، ءەبدوڵڵا وەتەنی، جەمشید داستانی، سینا وەیسی، بێهزاد فەریدی، حسێن کەرەمی،  بێهزاد شێخ ئەحمەدی و موحەمەد شەریفی نیشانی زێڕ و هوومەن خاتوونی، موحەمەد کەریمی و وەحید مێهرزادیش نیشانی زیویان بەدەست هێنا.

فەرهاد مەیمەنەت ئابادی سەرۆکی لیژنه‌ی کۆنگفوتوای پارێزگای کوردستان وەکوو سەرپەرشت و باقر موحەمەدیش وەکوو سەر ڕاهێنەر لە ئەم کێبڕکێیانەدا بەشداریان کرد.