ئادار 14, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی ئێران لە پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی کونگ فوتو ئا

تیمی نیشتمانی کونگ فوتو ئا ی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەدەس هێنانی یازدە میداڵیای زێڕ وزێو لە سەرسەکوی یەکەمی تیمی پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی کونگ فو تو ئای کۆماری ئازەربایجان ڕاوەستا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری سەداوب سیما ، وەرزشکارانی ئێرانی لەم پێشبڕکیانە دا بە بەدەس هێنانی هەشت میداڵیای زێڕ وسێ زێو لەسەر سەکوی یەکەم ڕاوەستاون وکۆماری ئازەربایجان مێواندار لە پلەی دووهەم وگورجستان وڕوسیا یش بەشێوەی هاوبەش لە سێهەم دان. پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی فوتوئای کۆماری ئازەربایجان لە یازدەی مارس بە بەشداری وڵاتانی جۆربەجۆر لە شاری باکۆ دەسپێکراو هەتا ڕۆژی چوارشەممە پازدەی مارس درێژەی دەبێت. تیمی نیشتمانی ئێران بە بیست ودوو کۆنگ فو کاری گەورە ساڵ لە بەشەکانی ئازاد نێوە ئازاد و هونەرەکانی تاکیی لەم پێشبڕکی یانە بەشدارە. 

سەرپەیڤ