لەکاتی هەستکردن بەم نیشانانە زوو سەردانی پزیشک بکە
مانگێک پێش ئەوەی جەڵتە لە کەسێک بدات ئەم شەش نیشانەیەی تیادا دەردەکەوێت لەبەر ئەوە پێویستە زۆر ئاگاداری تەندروستیمان بین و ئەو کاتەی هەستمان بە چەند نیشانەیەک لەمانە کرد هەر زوو پشکنین بکەین و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەین .
1- هەستکردن بە ماندوێتی زۆر بێ ئەوەی هۆکارێکی دیاریکراو هەبێت بۆ ئەم هەستە ، ئەمە یەکێکە لە نیشانە پێش وەختەکانی جەڵتەی دڵ.
2- هەستکردن بە ئازار و پەستانێکی زۆر لە سەر سنگ و ئازارەکە بە شێوەی دەرزی بە ناو سنگدا دێت و دەچێت و تێکڕای لێدانەکانی دڵ خێرا دەکات و هەست بە ئازار دەکرێت لە پشت و مل و شان و قۆڵ .
3- هەناسە توندی: ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی دڵت ئۆکسجینی پێویست نانێرێت بۆ سییەکانت و خوێنبەرەکانی دڵت گیراوە .
4- سەر گێژ خواردن :دڵێک نەخۆش بێت توانای ئەوەی نیە بڕی پێویست لە خوێن بنێرێت بۆ تەواوی لەش و بەهۆیەوە مرۆڤ سەری گێژ دەخوات .
5- ئارەقکردنەوەی زیاد لە پێویست : هەرکات هەستت بەوە کرد زیاتر لە ئاستی سروشتی ئارەق دەکەیتەوە ئەوە مانای وایە دڵت کێشەی هەیە و بۆریەکانی خوێنت گیراون و توانای ئەوەیان نیە خوێنی پێویست بۆ بەشەکانی لەشت بنێرن بۆ ئەوەش دڵ ووزەیەکی زۆر سەرف دەکات بۆ ئەوەی ئەم کارە بکات و بەهۆیەوە پلەی گەرمای لەش بەرز دەبێتەوە .
6- نەخۆشکەوتنی بەردەوام : ئەو کەسانەی بەردەوام نەخۆش دەکەون و تەندروستیان جێگیر نیە ئەوە بەردەوام هەست بە ماندوێتی و نەخۆشی دەکەن .
ئێستا ئەگەر هەستت بە تەواوی ئەم حاڵەتانە دەکەیت ئەوە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و گرنگی بە تەندروستی خۆت بدەیت .