ئاب 16, 2017 17:01 Asia/Tehran
  • چەند هەواڵی وەرزشی

فەریبا سلێمانی بوو بە ڕاهێنەری تیمی بالەی دانیشتووی خاتوونان . بەڕێوە بەری تیمەکانی نیشتمانیی بالەی دانیشوو باسی لە ناسێندرانی ڕاهێنەری تیمی نیشتمانیی خاتوونان کردووە . بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا ، هادی ڕەزایی وتی: دوای لێکدانەوەی ڕزۆمەی چوار ڕاهینەری پێشنیار کراوە ، لە ئاکام دا خاتوو سلێمانیی وەکوو ڕاهێنەری تیمی نیشتمانیd بالەی دانیشتووی خاتوونان هەڵبژێردرا و ناسێندرا .

 خاتوونانی وەرزشڤانیی ئێرانی  بە شکست دانی ئۆسترالیا، پلەی نۆهەمیی ئاسیایان بە خۆ تەرخان داوە .

 هەڵبژاردەی باڵەی  خاتوونانی ئێران ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە دوایین دیداری خۆی  لە ڕکابەرییەکانی  پالەوانی ئافرەتانی  ئاسیا  بەرەوڕووی ئۆسترالیا بوو و توانیی بە ئەنجامی ٣ بە ٢ بە سەرکەوتن بگات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، نۆزدەهەمین خوولی ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانی ئاسیا  لە ١٨ تا ٢٦ گەڵاوێژ مانگ لە شاری " مانیل" لە وڵاتی فیلیپین پێو شۆین دەگێردرێت. هەڵبژاردەی بالەی خاتوونانی  ئێران کە بۆ دەسخستنیی پلەی نۆهەمیی ودەهەمیی ئەم ڕکابەرییانە هەوڵ ئەدات ، ئەمڕۆکەیش بەرەو ڕووی ئۆسترالیا بوو و توانیی بە ئەنجامی ٣ بە ٢ بەرامبەر ئەو تیمە بە سەرکەوتن بگات و پلەی نۆهەمی ئاسیا بە خۆ تەرخان بدات .

سەریەتیی ٦ بە ٠ لە لایەن تیمی بالەی تەمەن ژێر ٢٣ ساڵانی ئێران بەرامبەر ئەلجەزایر

هەڵبژاردەی بالەی ژێر ٢٣ ساڵی ئێران لەیەکەم دیداری تەدارەکاتیی خۆی دا لە وڵاتی میسر بەرامبەر ئەلجەزایر سەرکەوت .بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری  تەسنیم و بە گێرانەوە لە ماڵپەری فێدراسیۆنی بالە ، تیمی بالەی تەمەن  ژێر ٢٣ ساڵانی ئێران دوای ٢ خوولی ڕاهێنان  لە قاهیرە شەوی سێ شەممە لە یەکەم دیداری تەدارەکاتیی خۆی بەرامبەر ئەلجەزایر یاری کرد .  تیمی ئێران لە گرووپی B لەگەڵ ڕوسیا ، تورکیا ، چین ، ئەلجەزایرو ئارژانتین هاوگرووپ دەبن.

 یاریگەی تەختی میوانداری  یاری سایپا- ئیستقلال

ڕەزا دەرویش ، بەڕێوە بەریی گشتی یانەی سایپا ڕایگەیاندووە ئەم یارییە لە یاریگەی تەختی بەڕێوە دەچێت و سایپا لە ئیمتیازەکانی  میوان داریەتی خۆی لەم یاریگەیە کەڵک وەردەگرێت .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەفکار نیوز، یاری تیمی تۆپی پێ سایپا  بەرامبەر ئیستقلال لە حەوتەی چوارەمیی خوولی نایاب لە یاریگەی تەختی دا بەڕێوە دەچێت .

 تیمی تۆپی پێ سایپا لە حالێک دا لە حەوتەی چوارەمیی خوولی نایابی سەرتر پێنج شەممەی ئەم حەوتەیە بەرەو ڕووی ئیستقلالی تاران دەبێتەوە کە تا  چەند خوولەک لەمەو بەریش هێشتا  چارە نووسی شۆێنی بەڕێوە چوونیی ئەم یارییە دیار نەبووە .