ئه‌یلوول 19, 2017 18:02 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی تیمی پاسکیلسواری ئێران لە یاریەکانی ناوهۆڵی ئاسیا

تیمی پاسکیلسواری ئێران قارەمانی یاریەکانی ناوهۆڵ وهونەرەکانی ڕەزمی ئاسیا وئوقیانوسیەی دووهەزارو حەفدە لە عیشق ئابادی تورکەمەنستان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری سەداوسیما ، تیمی پاسکیلسواری ئێران بە داڕشتی ئیحسان خادمی ، عەلی عەلی عەسکەری ومحمود پراش لەبەشی سپرینت بە کاتی چل وپێنج چرکە وپانسەدو سی وپێنج لەسەتی چرکە لە پلەی یەکەم دایە ومیداڵیای زێری ئەم پێشبڕکییانەی بەدەس هێنا. تیمەکانی قەزاقستان وتایلەند پلەی دووهەم وسێهەمیان بەدەس هێنا. یاریەکانی ناوهۆڵ وهونەرەکانی ڕەزمی بە بەشداری نوێنەرانی شەست ونۆ وڵاتی ئاسیایی وئوقیانوسیە ، ئێوارەی یەکشەممە لە عیشق ئابادی پێتەختی تورکەمەنستان دەسپێکراو هەتا بیست وحەوتی سێپتەمبەر درێژەی هەیە .

سەرپەیڤ