ئه‌یلوول 20, 2017 13:18 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی شێلگیرانەی هەڵبژاردەی بایرن مونیخ لە حەوتەی پێنجەمی بوندسلیگا

بایرن مونیخ لە حەوتەی پێنجەمی بۆندسلیگا توانی تیمی شالکە بباتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)؛ لە حەوتەی پێنجەمی ڕکابەرییەکانی بۆندسلیگا، چەند یاری بەڕێوە چوو کە لە یەکێکیان بایرن مونیخ بە سێ گۆڵ شالکەی بردەوە.

رۆبرت لواندۆفسکی لەڕووی خاڵی پێناڵتی، خامس رۆدریگز و ئارتۆرۆ ویدال، گۆڵەکانی بایرن مونیخیان تۆمار کرد هەتا سێ ئیمتیازی شیرینی ئەو یارییە، ببێ بە نسیب باواریاییەکان.

لە یارییەکی گرینگی دیکەدا هەڵبژاردەی وێردربرمن بە هیدایەتی ئەلەکساندر نوری لەهەمبەر ولفسبورگ ، بەئەنجامی یەک بە یەک و بەیەکسان کۆتاییان بە یاریەکە هێنا هەتا گورگەکانی تۆپی پێی ئاڵمان لە یەکەم ئامادەبوونی ئیشمیتدا بە ئیمتیازێک ڕازی بن.