تۆمار کرانی ڕکۆردی نوێی جیهانی و دەس خستنی میداڵیای زێری ئاسیا لە لایەن وەرزشوانی ئاسنهەڵگری ئێرانیەوە
ئهیلوول 24, 2017 13:11 Asia/Tehran
وەرزشوانی ئاسنهەڵگری کێشی ٩٤ کیلۆگرامی ئێران لە یارییەکانی نێو هۆڵی ئاسیادا، بە تۆمار کردنی ڕیکۆردێکی تازەی جیهانی، میداڵیای زێڕی ئەم کێشەی بە خۆ تەرخان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "سۆهراب مورادی" خاوەنی میداڵیای زێڕی ئۆلمپیکی "ڕیۆ" ئێوارەی شەممە لە ڕکابەرایەتیی هەڵگرتنی قورسایی یارییەکانی نێو هۆڵی ئاسیا لە "عشق ئاباد"ی پێتەختی تورکەمەنستان، بە دەس خسنتنی میداڵیای زێڕی کێشی ٩٤ کیلۆگرام، ڕیکۆردی سەرجەم جیهانیشی یەک کیلۆگرام گۆڕی.
موردای بە هەڵگرتنی قورسایی ١٨٥ و ٢٢٨ کیلۆگرام و سەرجەم ٤١٣ کیلۆگرام جگە لە دەس خستنی میداڵیای زێری ئاسیا، توانی ڕیکۆردی جیهان لەم کێشەدا یەک کیلۆگرام بەرزتر بکاتەوە.
ڕیکۆردی پێشتری ئەم کێشە بە ٢٣٢ کیلۆگرام لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە تا ئێستا لە دەستی وەرزشوانی ئاسنهەڵگری پۆڵندایی بووە.