تشرینی دووه‌م 18, 2017 16:06 Asia/Tehran
  • فیناڵی خولی پاڵەوانانی ئاسیای٢٠١٧

قۆناخی فیناڵی پانزەیەمین دەورەی تۆپی پێی خولی پاڵەوانانی ئاسیا٢٠١٧ ئەمڕۆ دەس پێ دەکا.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، بەرنامەی یاری چوونی ئەو قۆناخە بەشێوەی خوارەوەیە:

-شەممە٢٧ی گەڵاڕێزان لە یاریگەی فەهەدی شاری ڕیاز

ئەلهیلالی عەرەبستان-ئوراواردزی ژاپۆن

-شەممە٤ی سەرماوەز لە ستادیۆمی جامی جیهانی شاری سایتاما:

تیمی ئوراواردزی ژاپۆن- ئەلهیلالی عەرەبستان

-تیمی ئەلهیلال پێشتر لەساڵانی١٩٩١و٢٠٠٠ بوو بەپاڵەوان و لەساڵانی١٩٨٦، ١٩٨٧ و٢٠١٤ پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی ئاسیای بەدەست هێناوە. تیمی ئوراواش پێشتر جارێک لەساڵی٢٠٠٧دا پلەی پاڵەوانەتی ئاسیای بەدەست هێناوە.

لەمێژووی ڕکابەریی جامی یانەکان و خولی پاڵەوانانی ئاسیا، تیمی پوهانگ ئەستیلرزی کۆریای باشوور بەسێ پاڵەوانەتی هەروا ڕێکۆرددار و پلەی پاڵەوانەتی بەدەستەو تیمی ئەلهیلالی عەرەبستان بەدوو پاڵەوانەتی و سێ پلە دووهەمی، لەڕیزی دووهەم و تیمەکانی ئیستقلالی تاران، ئێف سی سیونگنام و جیونبوک هیوندای کۆریای باشوور بە دوو پاڵەوانەتی و پلە دووهەمی، بەهاوبەش لەپلەی سێهەمدان.

تیمی پاڵەوانی خولی پاڵەوانانی ئاسیا ڕێ دەبڕێتە جامی یانەکانی جیهانی٢٠١٧ی ئیمارات.