تشرینی دووه‌م 24, 2017 12:20 Asia/Tehran
  • سینماکارێکی کورد خەڵاتی ئاسیا پاسفیکی بردەوە

یازدەهومین خولی فستیڤاڵی ئاسیا پاسفیک لە وڵاتی ئۆستۆراڵیا بەڕێوە چوو، لەم خولەدا ئەکتەرێکی کورد خەڵات کرا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مهێر لە هالیوود ڕیپورتر، یازدەهومین خولی فستیڤاڵی ئاسیا پاسفیک لە وڵاتی ئۆستۆراڵیا بەڕێوە چوو، لەم خولەدا نەوید محەمەدزادە ئەکتەری ناسراوی کورد خەڵات کرا.

نەوید محەمەدزادە لە بەشی فەرهەنگە جیاوازەکان بە ڕۆڵگێڕان فیلمی بێ مێژوو بێ واژۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری جیهانی پێشکەش کرا.

هەروەها لە بەشی خەڵاتی تایبەتی هونەریش سینماکاری کۆچ کردووی ئێران عەباس کیاڕوستەمی بە هۆی فیلمی ۲٤ فرێیم خەڵات را.

فیلمی دواین پیاوی حەڵەب کە فیلمێکی بەڵگەیی لە سەر شەڕی ناوخۆی سووریا بوو خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی فستیڤاڵەکەی پێشکەش کرا.

فیلم نامەی فیلمی باغی هەناریش لە ئازەربایجانی ڕووسیا خەڵاتی باشترین فیلم نامەی پێشکەش کرا.

فستیڤاڵی ئاسیا پاسفیک هەر ساڵ لە ئاستی نێونەتەوەیی لە وڵاتی ئۆسترۆاڵیا بەڕێوە دەچێت.