کانونی دوھەم 20, 2018 13:19 Asia/Tehran
  • ئێران دوای چەند ساڵ بوو بە میوانداری ڕکابەرییەکانی زۆرانی جیهان

یەکێتی جیهانیی زۆران ، ئێرانی وەک میوانداری ڕکابەرییەکانی زۆرانی ئازادی تەمەن ژێر ٢٣ ساڵ(هیواکان)ـی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٠ زایینی ناساند.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، دوا بە دوای ئاراستە کرانی گەڵاڵەی ئێران لەمەڕ " بەڕێوە بردنی هاوبەش" ـی ڕکابەرییەکانی زۆران لە دونیادا و ئاراستە کرانی لە دوو قۆناخ لە لیژنەی سەرۆکایەتی یەکێتی جیهانی کە لە ئاکام دا لە لایەن فێدراسیۆنی جیهانییەوە پشت ڕاست کرایەوە ، ئێران وەک میوانداری ڕکابەرییەکانی تەمەن ژێر ٢٣ ساڵی جیهان لە نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ زاینی ناسێندراوە.

 بە گوێرەی گەڵاڵەی بەرێوە بردنی هاوبەش، ئێران لە سالی ٢٠٢٠ زایینی میوانداری ڕکابەرییەکانیی زۆرانی ئازادی لە ئەستۆ دا دەبێت و فەنلاند میوان داری ڕکابەرییەکانی زۆرانی فەرەنگی و ئافرەتانی تەمەن ژێر ٢٣ ساڵی جیهان دەبێ.

زۆرانی ئێران لە ساڵی ٢٠٠٢ زایینی و دوای پێویست بوونی بەڕێوە چوونی ڕکابەرییەکانی زۆرانی ئازاد، فەرەنگی وئافرەتان نەیتوانیبوو  میوانداریەتی ڕکابەرییەکانی جیهانی بگرێتە ئەستۆی خۆیەوە کە ئەم کردەوەیە دوا بە دوای پێو شۆینگرتنیی فیدراسیۆنی زۆران و جێبەجێبوونیی گەڵاڵەی بەڕێوە بردنی هاوبەش ، مسۆگەر بوو .

 لیژنەی سەرۆکایەتی یەکێتی جیهانی زۆران لە کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠١٦ ی دا لە شاری بووداپێستی هەنگاریا و دیسانیش لە کۆبوونەوەی لیژنەی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠١٧ لە پاریس  دا گەڵاڵەی ئاراستە کراوی ئێران لەمەر بەڕێوە بردنی هاوبەشی ڕکابەرییەکانی نێو دەولەتی پەسەند کرد .

لە کۆبوونەوەی ناوبراو نوێنەری ئێران بە ئاماژە بە کەمبوونیی ڕادەی داواکارانی میوانداریەتی ڕکابەرییەکانی نێو دەوڵەتی زۆران لە ئاستی دونیا ، بە هۆی بەرتەسکییەکانی دراوی و بەڕێوە بەرایەتیی ، گەڵاڵەی بەڕیوە بردنیی هاوبەشی ڕووداوەکانی نێو دەوڵەتی زۆرانی بە شێوەی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی داواکار ئاراستە کرد کە ئەندامانی لیژنەی سەرۆکایەتی یەکێتی جیهانی ئەویان پشت ڕاست کردەوە .