ڕۆژی سێشەمە پێشبڕکێی بانگەشەکارانی پاڵەوانیەتی لیگی بانتری ووشۆ بەڕێوە دەچیت .
پێشبڕکێیەکانی لیگی بانتری ووشۆ لە حاڵێکدا بە بەڕێوە چوونی هەشت دیدار لە ئاکادمیای نیشتمانی ووشو پێ و شوێن دەگیردرێت کە لە گرینگترین دیداردا تیمەکانی یەکەم و دووهەمی خشتە لە هەمبەر یەکتر ڕیزبەندی دەکرێن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی پەیامنێری مێهر هوگرانی ووشو ڕۆژی سێشەمە دەتوانن ، کێبەرکێکانی هەستیاری ئەستێرەکانی ووشوی ئێران لە چوارچێوەی دوو تیمی پارسی باشووری و زانکۆی ئازاد تماشا بکەن . تیمەکانی یەکەم و دووهەمی خشتەی ڕیز بەندی کە چەن وەرزێکە لە بانگەشەکارانی جیدی وەدەس هێنانی پلەی پاڵەوانیەتی لیگی سەرترن سبەینێ بە ئامادە بوونی وه رزشوانانی هه لبژارده لە هەمبەر یەکتردا ڕیز بەندی دەکرێن . پارسی باشووری بە 24 ئیمتیاز سەرەوە نشینە و ئەگەر سەربکەوێ پاڵەوانیەتی خۆی تۆمار دەکات و لەو لای گۆرەپانیشەوە زانکۆی ئازادی 21 ئیمتیازی ئەگەر سەربکەوێ لەو پێشبڕکێیانەدا دەتوانێ هیوادار بێت بە وەدەس هێنانی پلەی پاڵەوانیەتی .