شوبات 04, 2018 19:01 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی پڕ لە گۆڵیی هەڵبژاردەی فووتساڵی ئێران بەرامبەر چین

هەڵبژاردەی فووتساڵی ئێران ئەمرۆ (یەکشەممە) لە دووهەمین یاری خۆی لە جامی گەلانی فووتساڵی ئاسیا بە ئەنجامیی پڕ لە گۆڵی ١١ بە ١ چینی شکست دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،  هەڵبژاردەی فووتساڵی ئێران ڕۆژی هەینی لە یەکەم  یاری خۆی دا توانیبووی بە ١٤ گۆڵ میانمار شکست بدات . بەم چەشنە ئێران بە ٦ پشک لە سەروووی خشتەی گرووپی (سیC) مایەوە و ڕۆیشتنیی بۆ قۆناخی دواتری  مسۆگەڕ کردەوە .

  هەڵبژاردەی فووتساڵی ئێران لە قۆناخیی گرووپی جامی گەلانی فووتساڵی ئاسیا  لە گرووپی (سیC) لەگەڵ تیمەکانیی عێراق، میانمار و چین هاو گرووپ بوو.

 لەیاری دیکەی  گرووپی( سیC) تیمی عێراق بە ئەنجامیی ٣ بە ٢ میانماری شکست دا تا عێراقیەکان ڕۆیشتنی خۆیان بۆ قۆناخی دواتر مسۆگەڕ بکەنەوە . بەم شێوە ئێران و عێراق  رۆژی سێی شەممە (٦فیڤرییە) بۆ دیاریکردنیی سەرەوە نشینی گرووپی (سیC) بەرەو ڕووی یەکتری دەبنەوە .

سەرپەیڤ