نیسان 23, 2018 13:01 Asia/Tehran
  • خاتوونێکی ئێرانی ، بوو بە باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تۆکمەی ئافرەت لە کۆڕەجێژنی فیلیمی پکەن دا

میناساداتی ئەکتەری ئێرانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تۆکمەی ئافرەتی لە ھەشتەمین کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلیمی پکەن بردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا میناساداتی لە بەر گێڕانی ڕۆڵ لە فیلیمی (ھاوینی داخ) خەڵاتی باشترین ئەکتەری ڕۆڵی تۆکمەی ئافرەتی لە ھەشتەمین کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلیمی پکەن دا بردەوە.

فیلیمی (ھاوینی داخ)  لە بارەی ئافرەتێکە کە لەکاتی تەڵاق وەرگرتن ناتوانێ کچە شەش ساڵانەکەی لە مێردەکەی بستێنێ و ھەر لە بەر ئەمە ماڵ و ژیانی خڕ دەکاتەوەو بەبێ ئاگاداریی مێردەکەی پەنا بۆ سوچێکی شار دەبات.

ھەشتەمین کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلیمی پکەن  لە پانزەی ئاپریلەوە دەستی پێ کراو ئاھەنگی کۆتایی ھاتنەکەی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە چوو.

 

سەرپەیڤ