سێ میدالیای زێڕ بۆ کاراتەی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا
تهمووز 15, 2018 09:35 Asia/Tehran
هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران لەپێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیاسێ میداڵیای زێڕ و بورونزێکیان بە دەست هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، لەدرێژەی پێشبڕکێکانی کاراتەی پاڵەوانەتیی ئاسیا ڕۆژی شەممە هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران لە لایەن مەجید حەسەن نییا، ساڵح ئابازەری و حەمیدە عەباسعەلی ، توانیان سێ میدالیا بە دەست بێنن و عەلی ئەسغەر ئاسیا بەریش زێوی گرت.
پازدەهەمین خولی پێشبڕکێکانی کاراتەی پاڵەوانەتی گەورە ساڵانی ئاسیا لە ڕۆژی هەینی سێزدەی ژووئییە بە ئامادەبوونی 314 کاراتە کاری لە بیست و نۆ وڵات لە شاری عەممانی پێتەختی ئەردەن دەست پێکراو هەتا ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە پازدەی ژووئیە درێژەی دەبێت .
هەڵبژاردەی کاراتەی ئێران بە داڕشتێکی تۆکمەوتەواو لە دوو بەشی کاتا و کومیتەی پیاوان و ئافرەتان لەم ڕووداوە ئاسیاییە بەشدارییان کردووە.