ته‌مووز 16, 2018 08:15 Asia/Tehran
  • فەڕەنسە بوو بە پاڵەوانی مۆندیاڵی روسیا

هەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسە بەسەرکەوتنی لە بەرامبەر کرۆڤاسیا بوو بە پاڵەوانی مۆندیاڵی روسیا

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، هەڵبژاردەکانی فەڕەنسە و کروڤاسیا ئێوارەی یەکسەممە لە یاری فیناڵی جامی جیهانیی 2018 ی روسیا لە یاریگەی لوژینکی مسکۆ رووبەڕووی یەک بوونەوە کە ئەم یاریە بە ئەنجامی پڕ گوڵی 4 بە 2 لە بەرژەوەندیی فەڕەنسە کۆتایی پێهات .

ئەوە دوهەمین پاڵەوانەتی فەڕەنسە لە مۆندیاڵ دا بوو . فەڕەنسە ساڵی 1998 یش جامەکەی بردبۆوە .

ماریۆ مانژۆگیچ لە خولەکی 18 ( گۆڵ لە خۆدان) ، ئانتوان گریزمان لە خولەکی 38 ، پۆل پوگبا لە خولەکی 59 و کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 68 دا بۆ فەڕەنسە گۆڵیان لێدا .

بۆ کرۆڤاسیا ش ئیڤان پریشیچ لە خولەکی 28 دا و ماریۆ مانژۆکیچ لە خولەکی 68 دا گۆڵیان لێدا .

رۆژی شەممەش هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلژیک بە باڵادەستی 2 بە سفر لە بەرامبەر ئینگلیس ، نازناوی سێهەمی بیست و یەکەمین دەورەی یاریەکانی جامی جیهانی بردبۆوە .

سەرپەیڤ