ته‌مووز 28, 2018 11:10 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی بالەی گەنجانی ئێران بەبردنەوەی لە هەڵبژاردەی تایلەند،  توانی سەرکەوێ بۆ ڕکابەرییە جیهانییەکانی٢٠١٩

هەڵبژاردەی بالەی گەنجانی ئێران بە سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردەی تایلەند، وێڕای هەڵکشان بۆ فیناڵی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیا، ئیزنی ئامادەبوون لە ڕکابەرییە جیهانییەکانی٢٠١٩ی پێدرا.

لە درێژەی ڕکابەرییەکانی بالەی پاڵەوانەتی گەنجانی ئاسیا کە بەمیوانداریی بەحرەین خەریکە بەڕێوە دەچێ، رۆژی هەینی و لەیاری قۆناخی پێش فیناڵ، هەڵبژاردەی بالەی گەنجانی ئێران توانی تیمی تایلەند بە ئەنجامی سێ بە یەک بباتەوەو وێڕای هەڵکشان بۆ فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە، ئیزنی ئامادەبوون لە پاڵەوانەتی گەنجانی جیهان لە ساڵی٢٠١٩ بەدەست بێنێ.

هەڵبژاردەی بالەی گەنجانی ئێران لە چوار یاری پێشووی خۆیدا تیمەکانی چین، کۆریای باشوور، هیند و قەزاقستانی سێ بە سفر شکست دابوو.

هەڵبژاردەی بالەی گەنجانی ئێران ئەمڕۆ شەممە لە دوایاری، لەگەڵ بەرەوەی یاریی نێوان تیمەکانی کۆریای باشوور و ئێراق دەکەوێتە ململانێ.

پێشبڕکێکانی بالەی پاڵەوانەتی گەنجانی جیهان ساڵی داهاتووی زایینی(٢٠١٩) بەڕێوە دەچێ و میواندارەکەی بەزوویی دیاری دەکرێ. ئێرانیش یەک لە بەربژارانی میوانداریی ئەو پێشبڕکێیانەیە.

سەرپەیڤ