ئه‌یلوول 24, 2018 15:52 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی تیمی تێکدواندۆی ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی لوبنان

تیمی تێکواندۆی شارەوانیی "وەرامین"ی ئێران پلەی پاڵەوانیی پێشبڕکێ جیهانییەکانی لوبنانی بەخۆتەرخان دا.

بەپێی ڕاپۆری ئەمرۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، تیمی تێکواندۆی شارەوانیی وەرامین بە دەس خستنی شەش میدالیای زێڕ، دوو زیو و ٤٨ئیمتیاز لەسەر سەکۆی پاڵەوانی ڕکابەرییە جیهانییەکانی لوبنان ڕاوەستاو تیمەکانی مەغریب و ساحیلی عاج بەڕیز کەوتنە پلەی دووهەم و سێهەم.

یەکەم خولی پێشبڕکێ جیهانییەکانی تێکواندۆی لوبنان بەئامادەبوونی٢٢٥وەرزشوانی لقی تێکواندۆ لەبیست و هەشت وڵات لەڕیزیی تەمەنی گەورەساڵان لە بەیروت بەڕێوە چوو.

سەرپەیڤ